بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

بارزانی سبەی لەگەڵ وەفدێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دێنە سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە سپی راگەیاند" هاتنی بارزانی بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوانیان كۆدەبنەوە".

سامان گەرمیانی شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاریکرد کە بارزانی و وەفدە هاورێکەی لە هاوینەهەواری دوکان کۆدەبنەوە.

گەرمیانی کە گفتوگۆ و ئاشتی بەلاوە پەسەندە، وتی "لەو كۆبونەوەیەی هەردوولادا باس لە دۆخی ئاڵۆزی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت، لەكاتێكدا ئێمە پێویستیمان بەگفتوگۆو دیالۆگ هەیە نەك هەڵبژاردنی ڕێگەچارەی شەڕ".



PM:07:27:14/10/2017