كۆبوونەوەكەی هاوینە هەواری دوكان دەستی پێكرد

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ یەكشەممە 15/10، كۆبوونەوەی فواد مەعسوم، بارزانی، كۆسرەت رەسوڵ‌و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی لە هاوینە هەواری دوكان دەستی پێكرد.

پەیامنێری سپی لە شوێنی كۆبوونەوەكە رایگەیاند لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە فواد مەسعوم، سەرۆك كۆماری عێراق، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، قوبات تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، هێرۆ ئیبراهیم ‌و شاندی مەكتەبی سیاسی هەر دوولا تێیدابەشدارن.

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر كێشەی كەركوك‌و كێشەكانی هەرێم‌و بەغدا دەدرێت.
كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ لە بارەگاكەی تاڵەبانییە كە ساڵی 2007 لەو شوێنە یەكێتی‌و پارتی رێكەوتنی ستراتیژی نێوانیان واژۆ كرد. ئەمەش لەكاتێكدایە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا یەكێتی‌و پارتی لە ژێر فشارێكی زۆری دەرەكیدان.

زانیاریی زیاتر بڵاودەكەینەوە...



AM:11:43:15/10/2017