سەربازگەی كەیوان كەوتە دەست هێزە عێراقییەكانەوە

بەوتەی بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی باشوری كەركوك، هێزە عێراقییەكان چوونە ناو سەربازگەی كەیوانەوە.

وەستا رەسوڵ بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی باشوری كەركوك كەمێك پێش ئێستا بە رادیۆ نەوای راگەیاند هێزەكانیان سەربازگەی كەیوانیان چۆڵ كردوە‌و هێزە عێراقییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی، بەرەو سەربازگەكە دەچن.

سەربازگەی كەیوان یەكێك لەو مەرجانە بوو كە عەبادی‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی داوایان لەكورد كردبوو رادەستیان بكەنەوە.



AM:09:35:16/10/2017