لە کەرکوک خەڵک بەرگری دەکات، زۆری هێزەکانی یەکێتی پاشکەشەی کرد، پارتیش هێزە تازەکانی بەس بۆ میحوەرەکەی خۆی دەبات

دوای دوو کاتژمێر شەڕکردن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆرێک لە ‌هێزەکانی یەکێتی پاشکشەی کرد، هەرچی پارتیە بەراگەیاندن دەڵێت: هێزی نوێم هێناوە، بەلآم لەسەر زەوی هیچی دیار نییە، خەڵکیش خۆی ئامادەکردووە بۆ بەرگریکردن لەشارەکە.

لە کەرکوک لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بەشێکی زۆری هێزەکانی یەکێتی کە ناسراوە بە هێزی ٧٠ لە سەنگەرەکانیان لە زۆرێک لە شوێنەکانی بەرەی پێشەوە پاشەکشەی کرد، هەرچی پارتیشە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزی هێناوە بۆ کەرکوک، بەلآم لەسەر زەوی هیچیان دیارنییە، هەرچی خەڵکە لە شوێنە گشتییەکان و لەکۆلآنەکان سەرقاڵی خۆرێکخستن و بەرگریکردنن لە شارەکە.

کشانەوەی ئەو ‌هێزانە لەهەندێک شوێنی وەک تەللوەرد بەبێ هیچ رووبەرووبوونەوەیەک لەگەڵ هێزە عێراقییەکان پاشەکشەیان کرد. 

لەهەندێک شەقامی گشتی خەڵکی شارکە رێگا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەگرن و تانکەکانیان لێدەسەنن.




AM:09:51:16/10/2017