داقوق لەلایەن حەشدی شەعبییەوە كۆنترۆڵ كرا

لەدرێژەی پێشڕەوییەكانی هێزە عێراقییەكان قەزای داقۆق لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە كۆنترۆڵ كرا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی خەڵكی بەرگریی لە قەزا كردوە‌و لەئەنجامی شەڕ لەگەڵ هێزە عێراقییەكان ژمارەیەك خەڵك شەهید‌و برینداربوون.
قەزای داقوق بەدووری 44كم دەكەوێتە باشووری شاری كەركوك‌و دانیشتوانەكەی لەپێكهاتەی كوردو عەرەب‌و توركمان پێكهاتوون. یەكێكە لەقەزاكانی پارێزگای كەركوك، لەساڵی 1989 بەبڕیارێكی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی حزبی بەعسی ڕووخاو لەناحیەوە كرا بە بەقەزا.

• قەزاكە جگە لەناحیەكانی لەیلان‌و تازەو رەشاد 100 گوندی بەسەرەوەیە كە 60 گوندیان عەرەبنشین‌و  39 گوندیان كوردو تەنیا یەك گوندیششیان دانیشتوانەكەی توركمانە.
• ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی قەزاكە 60 هەزار كەسە، كە 27 هەزاری كوردو 20 هەزاری عەرەب و 13 هەزاری توركمانن.
• هۆزە كوردییەكانی (داودە، تاڵەبانی، كاكەیی)‌و هۆزە عەرەبییەكانی وەك (عەزی، عوبێدی) زۆرینە دانیشتوانەكەی پێكدەهێنن.
• زۆرینەی دانیشتوانەكەی بەكشتوكاڵ‌و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن.
• لەلایەن هەندێك لەوەزارەتەكانی حكومەتی عیراقەوە وەكو ناحییە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت نەك قەزا.



AM:11:24:16/10/2017