"عەبادی بودجەی هەر پارێزگایەكی هەرێم بەجیا دەنێرێت"

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق موچەی هەر پارێزگایەكی هەرێم بەجیا دەنێرێت و پشكی 17%ی بودجەی هەرێم نامێنێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە "سپی میدی"ی ڕایگەیاند حەیدەر عەبادی، سەرۆك وزەیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاندووە "بوودجەی 17%ی هەرێمی كوردستان پێكەوە نانێردرێت و بودجەی هەر پارێزگایەكی هەرێم بەجیا دەنێردرێت".

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد وەزیرە كوردەكان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو بڕیارەی عەبادیان ڕەتكردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە "بەپێی دەستوری عێراقی، هەرێم دەبێت پێكەوە بودجەی 17%ی بۆ دابین بكرێت".

لە وەڵامدا حەیدەر عەبادی پێیوتوون "ناردنی بودجەی پارێزگاكانی هەرێم بەجیا لەسەر داواكاری بەرپرسانی باڵای كوردە و لە گفتوگۆكاندا داوای ئەوەیان لێكردوون كە بەجیا بوودجەی هەر پارێزگایەكیان بۆ بنێرین".

بەرەبەیانی ١٦ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٧ هێزەكانی عێراق، بە فەرمانی عەبادی چوونە شاری كەركوك و ئاڵای كوردستانیان لەسەر بینای پارێزگای كەركوك هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر بیناكە هەڵكرد و جێگری پارێزگاری كەركوكیش وەك پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دیاریكرا.

دوێنێش هێزە عێراقیەكان شنگال و گوێر و مەخمووریان چۆڵكرد و حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان شوێنیان گرتنەوە.

هەروەها هێزە عیچراقیەكان دەستیان گرت بەسەر سەرجەم ئەو بیرە نەوتانەی كە پێشتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە لەو ناوچانە بەڕێوە دەبران.



AM:11:29:18/10/2017