فوئاد مەعسوم مەرسومی لەكارلابردنی نەجمەدین كەریمی دەركرد

سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی لەسەر كارلابردنی نەجمەین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك دەركرد و لەڕۆی بڵاوكردنەوەیەوە دەچێتە بواری جێبەجێكرد.

ئەمڕۆ چوارشەمە 18ی تشرینی یەكەم، فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومێكی دەركرد بۆ لەسەر كار لابردنی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك.

ئاماژە بەوەش دراوە لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی مەرسومەكەشەوە لەسەر كارلابردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ڕۆژی ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٧ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە، كە ١٧٣ پەرلەمانتار بوون دەنگیدا بە لابردنی نەجمەدین كەریم لە پۆستی پارێزگاری كەركوك، فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش لە دانیشتنەكە چوونە دەرەوە.



PM:02:00:18/10/2017