حکومەتی بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەشێوەیەکی نوێ دابەشدەکات

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند" سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەکی نوێ خەرج بكات".

جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاندووە " حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری هاوتاكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك فەرمانبەرانیتری عێراق دەركردووە".

وتیشی، عەبادی جگە لە موچەخۆران بڕیاری خەرجكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگەشی داوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەشێوەیەكی راستەوخۆ بە سیستەمی (كی كارد) بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.

لە دوای سالێ ١٩٩١ ەوە لە ماوەی ٢٦ ساڵدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دراوە، بەڵام لەدوای ١٦ ی تشرینی یەکەمەوە کە هێزە عێراقییەکان ناوچە جێناکۆکەکانیان داگیرکردووە، حکومەتی بەغدا چەندجارێکە باس لەوە دەکات کە چیتر ئەوان مووچە مووچەخۆرانی پارێزگاکانی هەرێم دەدات و پێدەچێت چیتر رێژەی ١٧% بودجەی هەرێم لە بوجەی گشتی عێراق نەدات وەک پێشوو.



PM:04:02:19/10/2017