ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: بەچەکی ئەمەریکی هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە لە پردێ

لە راگەیاندراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە حەشدی شەعبی و ‌‌هێزە عێراقییەکان بە چەکی ئەمەریکی هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە لە پردێ.

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر، ئەنجومەنی ئاسایش لە راگەیاندراوێکدا باس لەوە دەکات کە حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی ترت عێراق بە چەکی ئەمەریکی هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە لە شارۆچکەی پردێ.

بەیانی ئەمرۆ هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی پردێی نێوان کەرکوک و هەولێر، وەک بەرپەرسانی حەشذی شەعبی ئاماژەی بۆ دەکەن تا بازگەی هەولێر پێشڕەوی دەکەن.



PM:12:13:20/10/2017