ناردنی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان بەردەوامە

هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەبێ نەوتی کەرکوک بۆ بەندەری جیهان بەردەوامەو رۆژانە هەرێم بڕی ٢١٦ هەزار بەرمیل لە رێگای بەندەری جیهانەوە دەنێرێتە دەرەوە.

ماڵپەڕی وشەی بڵاویکردەوە، بە تێكڕای رۆژانە هەرێم 216 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەكرێت، بە بەراورد بە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە ئەو كاتەی دۆخەكە ئاسایی بووە. 

هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەندەری جیهان لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا بەرەو كەمبوونەوە چوو بەهۆی هێرشەكانی هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی بۆسەر كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان و كۆنترۆڵكردنی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك كە پێشتر بەدەستی هەرێمی كوردستان بووە.



PM:12:52:20/10/2017