بەرپرسێكی یەكێتی باس لە ناردنی موچە‌و بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەكات

ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت حكومەتی عێراق بەڵێنی داوە‌و لەسەری واجبە موچە‌و بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ناوبراو لە چاوپێكەتنێكی ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی دەڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حه‌یده‌ر عه‌بادی چه‌ند جارێك به‌ڵێنی داوه‌ هه‌ر كاێتك بیره‌ نه‌وته‌كان و داهاتی خاڵه‌ سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند، ئه‌وسا حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ری واجبه‌ مووچه‌ و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بنێرێت.

سەبارەت بە پارێزگاری نوێی كەركوكیش دەڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ پێشتر هه‌ر ئیستحاقی یه‌كێتی بووه‌، له‌ئێستاشدا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی ده‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌و پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه‌ دیاریی بكه‌ن، كه‌ راسته‌ یه‌كێتی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستنیشانكردوه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام من هیچ زانیاریم نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ .



PM:09:19:20/10/2017