فەرمانبەرە عێراقییەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی فرۆكەخانەكان گەیشتنە هەرێم

ژمارەیەك فەرمانبەری عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی فرۆكەخانەكانی سلێمانی‌و هەولێر‌و دەروازە سنورییەكان گەیشتنە هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەهەولێرەوە بە سپی راگەیاند ئێوارەی ئەمرۆ ژمارەیەك كارمەندی حكومەتی عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی هەر دوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی‌و هەولێر‌و دەروازە سنورییەكانی برایم خەلیل، باشماخ، حاجی ئۆمەران‌و پەروێزخان گەیشتنە هەرێمی كوردستان.

بەوتەی سەرچاوەكە بۆ هەریەك لە فرۆكەخانەكانی سلێمانی‌و هەولێر 22 كارمەند رەوانە كراون‌و بەرپرسی هەر دوو فرۆكەخانەكان‌و دەروازە سنورییەكان عەرەب دەبن‌و جێگرەكانیان كورد دەبێت.



PM:11:19:20/10/2017