ئایا دەسەڵاتەكانی بارزانی دەدرێتە یوسف محەمەد؟

هەر یەكە لەئەمەریكا، عێراق‌و ئێران رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر ئەوەی د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەموو دەسەڵاتەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.

رۆژی 11ی تشرینی یەكەمی 2017، یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی وڵاتانی ئەڵمانیا‌و هۆڵەندا كرد.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە رۆژنامەی "ژیان"ی راگەیاندوە كە "لەئاستی نێودەوڵەتیدا پشتوانییەكی زۆر لە یوسف محەمەد دەكرێت كە رۆڵێكی ئیجابی هەبووە لەم دۆخەدا".

وتویشیەتی "هەر یەكە لەئەمەریكا، عێراق‌و ئێران رەزامەندییان نیشانداوە لەسەر ئەوەی د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەموو دەسەڵاتەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەربگرێت".



AM:11:51:22/10/2017