نرخی ئەمپێری مولیدە ئەهلیەکان هەرزان دەبێت

سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی موه‌لیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند کە نرخی ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە هەرزان دەبێت.

ئەندازیار قارەمان مەولود، سەرۆكی لیژنەی بەدواداچونی مولیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە میدیاکانی هەولێری راگەیاندووە "بەرنامەی پێدانی كارەی موه‌لیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاری تێدا كراوە و لەمەودوا بەیانییەكەی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان نادرێت، تەنها ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت یەك سەعات دەدرێت، لە كاتژمێر 7 بۆ 8، دواتر تا 12ی نیوەڕۆ نادرێتەوە، لە 12ی نیوەڕۆ تا 4ی ئێوارە كارەبای موەلیدە دەدرێتەوە، بۆ شەویش ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبێت لە 5ی ئێوارە تا كاتژمێر 2ی شەو دەدرێتەوە".

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "یەك كاتژمێر كارەبای نیشتمانی زیاتر بێت، ئەوە كاتژمێرێك كارەبای موه‌لیدە كەم دەبێتەوە ئەوەش كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پارەی مانگانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لە مانگی رابردوودا لە هەندێك گەڕەك ئەمپێری موه‌لیدە 13 هەزار دینار بووە، لە هەندێك شوێنی تر 14 هەزار دینار و لە هەندێك شوێنی تریش 15 هەزار دینار بووە، وتیشی: "هۆكاری ئەو زیاد و كەمیە بۆ پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا دەگەڕێتەوە، هەندێك موه‌لیدە كارەبای زیاتری داوە و هەندێكیشان بەهۆی زیاتر بوونی كارەبای نیشتمانی كەمتر كارەبای داوە، ئێمەش مامەڵە لەگەڵ پێوەری كاركردن دەكەین.

ئەو بەرپرسەی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان وتوویەتی: "كارەبای نیشتمانی بە گشتی زیاتر بووە بۆیە ئەم مانگە پارەی مۆلیدە كەم دەبێتەوە، چونكە لەوانەیە 10 سەعاتێك مۆلیدە شەو و رۆژ كارەبا بدات".



PM:08:42:22/10/2017