سكاڵای یاسایی لەسەر 11 پەرلەمانتار تۆمار دەكرێت
سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی هەرێم سكاڵای یاسایی لەسەر 11 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمار كرد.
به‌پێی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كە بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر نێردراوه و له 16ی تشرینی یه‌كه‌می2017، ده‌رچووه، تێیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، پاڵپشت به ماده‌ی یه‌كه‌م له بڕگه‌ی یه‌كه‌م و ماده‌ی دووه‌م بڕگه‌ی یه‌كه‌م له یاسای داواكاری گشتی ژماره(159)ی ساڵی 1970ی هه‌مواركراو، له ژێر رۆشنایی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌ستن و هاوپێچ داواكارین له داداگا رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان هاتووه بگرنه‌به‌ر.
له نوسراوه‌كه‌دا هۆكاری سكاڵاكه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، به پێی ماده‌ی (236) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (111)ی ساڵی 1996ی هه‌مواركراو و پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ژماره (25) له 3ی ته‌موزی 1993.
AM:10:25:23/10/2017