روسیا پشت لە کورد ناکات

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە سێرگی لافرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا و ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق کۆکردبووە کە مۆسکۆ، لافرۆف جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان پشت لە کورد ناکەن. 

لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی سێرگی لافرۆفی وەزیری دەرەوەی رووسیاو ئیبراهیم جەحفەری وەزیری دەرەوەی عێراق، لافرۆف جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان پشت لە کورد ناکەن.

ناوبراو وتیشی " ئێمە لەخواستەکانی کورد تێدەگەین کە دەیەوێت شوناسی نیشتمانی خۆی بەجێبگەیەنێت، بۆیە پێویستە ئەو مافانە لە چوارچێوەی عێراقدا لە رێگای گفتوگۆەوە مسۆگەر بکات. 

لافرۆف ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوان نە قونسڵەکەیان لە هەولێر دەکشێننەوەو کۆمپانیا رووسیەکانی بواری نەوتیش هەر چۆن وەبەرهەمهێنان دەکەن لە عێراق ل هەرێمی کوردستانیش بەردەوام دەبن و فراوانتریشی دەکەن.

ئیبراهیم جەعفەری لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا رایگەیاند، عێراق بۆ چەسپاندنی دەستوور و یاسا بەسەر ناوچە جێناکۆکەکان ئۆپەراسیۆنی لە کەرکووک ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەش کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنە مەبەستیان ئازاردانی گەلی کورد نییە و کورد قوربانی زۆریان داوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: "هەوڵماندا هەرێمی کوردستان لە ئەنجامدانی گشتپرسی پاشگەزبکەینەوە، بەڵام کورد بەردەوامبوون لەو هەنگاوە نادەستوورییە و گشتپرسییان بۆ جیابوونەوە ئەنجامدا".





PM:02:02:23/10/2017