ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "حه‌یده‌ر عه‌بادی مامه‌ڵه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ناكات، به‌ڵكو ته‌نها كات كوشتنه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه ڕونادات".
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "پرسی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ته‌نها زاره‌كیه، چونكه حكومه‌تی عیراق هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی له‌وباره‌یه‌وه نه‌ناوه".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:"حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌وریایه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات و ناچێته ژێر باری ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات و بودجه‌و موچه ڕه‌وانه‌ی چه‌ند پارێزگایه‌كی هه‌رێم بكات".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه له‌به‌غدا ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، له‌ئێستادا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق یاری به‌چه‌ند كارتێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمدا ده‌كات، "جگه‌له‌وه پێشتر حكومه‌تی عیراق داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند داهاتێكی هه‌رێمی ده‌كردو چه‌ند مه‌رجێكی لاوه‌كی دانابوو، به‌ڵام ئێستا گرفته‌كه له‌وه‌دایه حكومه‌تی عیراق له‌شه‌ڕدا سه‌ركه‌وتوه‌و مه‌رجه‌كانیشی له‌سه‌ر هه‌رێم زیادكردوه".
ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌گه‌ر پێشتر چه‌ند داوایه‌كی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دانابێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێستا مه‌رج و ئاسته‌نگ داده‌نێت به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌غدا له‌شه‌ڕدا خۆی به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت".