وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە بارزانیەوە کرد

رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە "دوای کۆبوونەوەم لەگەڵ عەبادی لە بەغدا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دوورودرێژم لەگەڵ بارزانی ئەنجامدا".


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "ئەمریکا لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقییەکان دۆستە و بە گرژییەکانی باکووری عێراق نیگەرانە".

وتوشیەتی "دوای کۆبوونەوەم لەگەڵ عەبادی لە بەغدا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دوورودرێژم لەگەڵ بارزانی ئەنجامدا".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە "داوا لە هەردوو لایەنەکە دەکەین لە پێکدادان دوور بکەونەوە، واشنتن ئامادەیە هاوکاری بەغدا و هەولێر بکات بۆ گەشتن بە عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ و دیموکرات، بە رێگا چارەی ئاشتییانە"

رێکس تیلەرسن دەڵێت "هانی سەرۆک وەزیران عەبادی دەدەم کە دەستپێشخەرییەکەی هەولێر پەسند بکات بۆ گفتوگۆکردن لە سەر بنەمای دەستوور".



PM:09:13:26/10/2017