" بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان راگیراوە "

دوای شەڕێکی قورس لە باکووری رۆژئاوای دیجلە لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە، شەڕی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نێوان هەردوولادا راگیراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی راگەیاند " لە شەوی رابردووە ٢٤ کاتژمێر شەڕ لەنێوان هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان راگیراوە، راگرتنی شەڕەکەش بە سەرپەرشتی ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکانیەتی ".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر شەڕەکانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، شەڕ لە نێوان هەردوولادا راگیراوە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەمەریکا دەستی بە فشارەکانی بۆ سەر عێراق و بەتایبەتی حەشدی شەعبی دەستپێکردووە، بەتایبەتی کاتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە زاری هێزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتەکەوە " ئەبو مەهدی موهەندیسی " وەک " تیرۆریست " ناوزەد کرد.

هاوکات هەر دوێنێ شەو وتەبێژەکەی ئەمەریکا داوای لە هەردوو لایەنی بەغداو هەولێر کرد وادەیەک دانێن بۆ گفتوگۆکردن.



PM:01:37:27/10/2017