سپی نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فەرماندە عێراقییەکان ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ ٢٨ ی تشرینی یەکەم گفتوگۆی نێوان فەرماندەکانی وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەی هێزە عێراقییەکان دەستپێدەکات و کەریم شەنگالی و شێخ جەعفەر مستەفا نوێنەرایەتی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێم بە سپی راگەیاند " وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دانوستان لەسەر کێشە سەربازییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی بەغدا، پێکدێت لە کەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە " ئەو دانوستانە تەنها لەسەر ناوچەکانی فیشخاپوور و ئیبراهیم خەلیل گفتوگۆ ناکەن، بەڵکو لەسەر تێکڕای ئەو شوێنانەی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی قسەدەکەن کە تا ناکۆکی لەسەرەو تا ئێستا بارگرژی تێدایە".

دوێنێ حکومەتی بەغدا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر شەڕی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەی راگرت و بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی سەربازی هەردوولا کۆببنەوە.



AM:11:05:28/10/2017