ئەجیندای کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان ئاشکرادەکرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و ئەجیندای کۆبوونەوەکەش ئاشکرادەکات.


دلێر ماوەتى، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دانیشتنەکەش دەرچەیەک دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی "دانیشتنەکەى سبەینێ سەرەتایەکە بۆ بەدامەزراوەکردنى سیستمی بەڕێوەبەردنى هەرێم و دەرچەیەکە بۆ  تێپەڕاندنى ئەم دۆخە".

ئاماژەی بەوەش کرد، دانیشتنەکە دەرچەیەکى یاسایی دەبێت و پەرلەمان دەرفەتى زیاتری دەبێت بۆ ئەوەى خۆی یاساکانى دەربکات و هەر خۆشى ئیمزایان بکات بۆئەوەى بەزووی جێبەجێبکرێن.



PM:02:45:28/10/2017