پارتی: هێرشبەرەکانی سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی گێرەشێوێنن

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و هێرشبەرەکانی سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی بە "گێرەشێوێن" ناودەبات.


لە ڕوونکردنەوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە "ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن".

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

رونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

بەداخەوە ئەمشەو ۲۹ـ ۱٠ـ ۲٠۱۷ ، هەندێک خەڵکی گێرەشێوێن هێرشیان کردە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زاخۆ.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن، لەهەمان کاتدا داوا لەو دەزگایانە دەکەین وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان و رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۹ی۱٠ی ۲٠۱۷



AM:12:01:30/10/2017