ئەمەریکاو بەریتانیا پشێوازی دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی دەکەن

هەردوو وڵاتی زلهێزی جیهان ئەمەریکاو بەریتانیا پێشوازی لە دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم دەکەن و، داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەن کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی  دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بە ئیدارەیەکی نوێوە کاری بە پەلە بکەن و لە چوارچێوەی دەستوری عێراق چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بکەن.
هەروەها لەو راگەیاندراوەدا هاتووە " ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە بڕیاری مەسعود بارزانی دەکات، کە نەیویست بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئەمریکا دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکات بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بەسەر دامەزراوەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.  سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی مێژوویی و سەرکردەیەکی ئازای گەلەکەیەتی، لەوانەش لە شەڕی هاوبەشمان بۆ تێکشکاندنی داعش. بڕیارەکە ئاماژەیە بە کارێکی دەوڵەتمەداری لەماوەی قۆناخێکی سەختدا. 

دواتر ئماژە بۆ ئەوە کراوە کە ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان چاوی لەوەیە چالاکانە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کار بکات. حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و فیدڕاڵدا بۆ سەقامگیریی ماوەدرێژی خۆی و تێکشکاندنی بەردەوامی داعش پێویستە. 

ئەمەریکا داوا لە تەواوی پارتە کوردییەکان دەکەین پاڵپشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، کە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە یەکلایینەکراوەکان لەو ماوەیەی دەسەڵاتەیدا کە ماویەتی و هەروەها بۆ ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکان لە 2018دا. 

هەروەها وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێشوازی لە دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی کردو، داوای لەبەغدا و هەولێر کرد چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بکەن.
 لە راگەیێندراوێکدا بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت "دەمەوێت رێز لە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی لە شەڕی داعش و خەباتی چەند ساڵەی بۆ گەلی کوردی عێراق بگرم".



PM:06:33:30/10/2017