وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له شوێنی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك ئەفسەرێکی عەرەب دانرا.
حكومه‌تی عه‌بادی، عه‌قید فه‌تاح مه‌حموود یاسین كه ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به هۆزی خه‌فاجییه كه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق نیشته‌جێن، كرده به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ موقه‌ده‌م قه‌یسه‌ر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن جبوری، كرده به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی حه‌ویجه.
لەگەڵ گۆڕینی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکان، لە چەند رۆژی رابردووش‌دا حکومەتی عێراق بەڕێوەبەری تاپۆ و، بەڕێوەبەری عەقاراتی شاری کەرکوکیان گۆڕی.