ئاژانسی ئەنادۆڵ: هێزێکی عێراقی و تورکی گەیشتنە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل

ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند، هێزێکی عێراقی و تورکی دەروازەی فیشخابوریان تێپەڕاند و گەیشتنە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل.

لەبەرامبەردا ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ هێزێكی عێراقی یان تورکی چووبێتە نێو دەروازی ئیبراهیم خەلیلەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بە رووداوی راگەیاند: "تاوەكو ئێستا هیچ هێزێكی عێراقی نەچووەتە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە، ئەگەر شتێكی وەها هەبێت یان هێزێك بچێتە سنوورەكە ئەوا راستەوخۆ من ئاگاداردەكەنەوە".

بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردەوە كە هاتووچۆ لە‌و دەروازە سنوورییە وەكو رۆژانی پێشوو بەردەوامە.



AM:11:39:31/10/2017