پەرلەمانی عێراق لەبارەی كەركوكەوە بڕیاریدا

پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە ڕێگەگرتن لە كردنەوەی هەر بارەگایەكی ئەمنی لە شاری كەركوكدا و بۆ لەمەودوا "تەنها ڕێگە بە هێزە عێراقییەكان دەدرێت لەناو شارەكەدا بن".

ئەمڕۆ سێشەمە 31ی تشرینی یەكەمی 2017 پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و لە داتنیشتنەكەدا كە چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنە جیاوازەكان بەشداربوون، بڕیاردرا هیچ هێزێكی ئەمنی بارەگای لەناو كەركوكدا نەبێت و تەنها ڕێگە بە هێزە عێراقییەكان دەدرێت بۆ مانەوە لەكەركوكدا.

سەبارەت بە هەڵكردنی ئاڵای ئیسرائیل كە بە وتەی چەند پەرلەمانتارێكی عەرەب لە بانگەشەی ڕیفراندۆمی باشوری كوردستان هەڵكراوە، پەرلەمان بڕیاریدا كە هەڵكردنی ئاڵای ئیسرائیل لە كۆبوونەوە جەماوەرییەكاندا بە "تاوان" هەژمار بكرێت.

هاوكات پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم وەرزەی كاركردنی خۆی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ بەمەبەستی تەواو كردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی كە ئێستا لە پەرلەمانی عێراقدان بەتایبەتی پرۆژەیاسای بودجە.



PM:02:27:31/10/2017