بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی دیاریکرد

حكومه‌تی عیراق بودجه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2018 دیاریکرد و هه‌ر پارێزگایه‌كیش به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی، بودجه‌ی پێده‌درێت.


به‌گوێره‌ی ره‌شنوسی پرۆژه‌ بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2018، كه‌ لەلایەن ماڵپه‌ڕی سكای پرێسەوە به‌شێكی لێ بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌شه‌ بودجه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ (12.67%) له‌ كۆی بودجه‌ی خه‌رجیی راسته‌قینه‌ دیاریكراوه‌.

بەگوێرەی ڕەشنوسی بودجە، بودجەی هەرێمی کوردستان بە پارێزگا بەپارێزگا دەدرێت وەک هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراق ئەمەش جێاوازە لە یایای بودجەی ساڵی ڕابردوو کە ڕێژەی 17% بۆ هەرێم دانرانوو بە مەرجی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت.

بەگوێرەی زانیاریەکان حکومەتی عێراق لە بودجەی ئەمساڵدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ پارێزگەکانی هەرێمدا مامەڵە دەکات و هەر پارێزگایەکی هەرێم خاڵە سنوری و داهاتەکانی ڕادەست بکات ڕاستەوخۆ بوودجەی ئەو پارێزگایە دەنێردرێت.



PM:04:35:31/10/2017