وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند " كاركردن به میكانزمی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، په‌یوه‌سته به پرسی كۆنترۆڵكردنی بازرگانیی ده‌ره‌وه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی داهات كرا، ئه‌وكات به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی عیراق په‌یوه‌سته به دابینكردن و ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم و ئەو سیستەمەی پەیڕەوی دەکەن، بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند " له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، به وردی تاوتوێی ئه‌و میكانزمه كرا و ئاماژه به‌وه‌درا كه له‌كاتی كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم، كاری جدی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی میكانزمه‌كه ده‌كرێت".
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد ئه‌و میكانزمه نوێیه كارێكی هێنده قورس نییه كه جێبه‌جێكردنی ئه‌سته‌م بێت و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه موچه به گره‌نتییه‌وه بگاته ده‌ستی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
حه‌دیسی دەڵێت "ده‌بێت هه‌رێم بكه‌وێته ژێر ئه‌و چاودێری و وردبینیكردنه‌ی كه له‌ته‌واوی عیراق جێبه‌جێده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش به‌وردی چاودێری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ر بودجه‌یه‌كی دارایی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به واده‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و میكانزمه نوێیه و ناردنی موچه، وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند: "ناتوانرێت له‌ئێستادا، ماوه بۆ دانان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و میكانزمه دابنرێت، چونكه جێبه‌جێكردنی په‌یوه‌سته به كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامه له‌دیراسه‌كردنی".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی به‌غدا ده‌توانێت راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم له بری حكومه‌تی هه‌رێم بكات، سه‌عد حه‌دیسی وتی: "نامانه‌وێت له‌ئێستادا قسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌به‌ستمانه راسته‌وخۆ كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كۆتایی به كێشه‌ی موچه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی دیكه بهێنین".