سپی" ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

شەوی ڕابردوو شاندی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌ چاودێری ئه‌مه‌ریكییه‌كان کۆبوونەوە و "سپی" ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکات.


سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو شاندی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ شاری موسڵ بە چاودێری  ئەمریکیەکان کۆبوونەوە

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد پێشمەرگە داوایکردووە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم(ناوچە جێناکۆکەکان) بەشێوەی ئیدارەی هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەرێمەوە بەڕێوە ببرێت و لە بەرامبەریشدا سوپای عێراق داوایکردووە پێشمەرگە ئەو ناوچانە چۆڵبکات.

"سپی" ئەوەشی زانیوە لەکۆبوونەوەکەدا شاندی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک.

لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق كراون، بەڵام دواجار نەگەیشتوونەته‌ ئەوەی ھیچ رێککەوتنێک لە نێوان ھەردوولادا بکرێت، ئەوەش وایکردووە ئەگەری پێکدادانی سەربازی زیاتربێت.

پێشتر فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌ رێككه‌وتن پاشگه‌زبوه‌ته‌وه‌ و هێزه‌كانی جووڵە پێكردووه‌ و سه‌نگه‌ری نوێی لێداوه‌.

دوابەدوای ڕاگەیەندراوی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، راگه‌یه‌ندراوه‌كی بڵاوکردەوە و  ره‌تیکردەو هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق کرابێت.

دوێنێش هەڵگورد حیکمەت، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی رایگه‌یاند، سەرەڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رگای گفتوگۆی كراوه‌یه‌، هاوكات ھێزی پێشمەرگە ئاگاداری جموجۆڵی ھێزە عیراقییەکانە و لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەچدانەوەی ھەر ھێرشێک.



AM:09:17:03/11/2017