مەرجی گەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر ئاشكرا دەبێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكرایدەكات پاش ئەوەی جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لەسەر دەركرد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ هەولێر، ئەگەر پارتی رێگری لێنەكات.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به وێستگه‌ی راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر گره‌نتی ئه‌وه هه‌بێت كه پارتی له بازگه‌كانی خۆی رێگری لێناكات و كێشه‌ی بۆ دروست ناكرێت، د. یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و ده‌وامی ئاسایی خۆی له‌په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وتیشی: "پێش ئه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ئه‌وه یه‌كلایی بكاته‌وه كه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ببنه ئۆپۆزسیۆن یان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ببینه ئۆپۆزسیۆن ئه‌وكات د. یوسف وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر".
PM:10:24:04/11/2017