" هەڤاڵ ئەبوبەکر لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێتە پارێزگاری سلێمانی "

هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوسوڕاوی گۆڕان کە لە دوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا زۆرترین دەنگی هێنا، لەچەند رۆژی داهاتوودا ڕێوشوێنە ئیدارییەکانی تەواو دەکرێت و دەبێتە پارێزگاری سلێمانی.

جەلال کەریم بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ سپی، رایگەیاند " پرسی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە لایەن د. هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە تەنها چەند رێوشوێنێکی ئیداری ماوەو، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پۆستە وەربگرێت".
بریکاری وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد وەگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە پێوێستی بەبڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانە کە لەبەر رۆشنای ئەو دەسەڵاتانەی پێیاندراوە دوای نەمانی پۆستی سەرۆکی هەرێم، بڕیار دەربکەن و ناوبراو پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت. 

لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمدا هەڤاڵ ئەبوبەکر کە کاندیدی گۆڕان بوو بۆ ئەو پۆستە زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، دواتر گۆڕان و کۆمەڵ رێککەوتنێکیان واژوو کرد کە دوو ساڵی یەکەم ئەو پۆستە بدرێت بە یەکێتی، دوای تەواوبوونی ماوەکەی یەکێتی، گۆڕان بەبەهانەی داننەنان بە بارزانیدا وەک سەرۆکی هەرێم، کە بوون بە پارێزگار پێویستی بە واژووی ئەو بوو، ئەو پۆستەیان وەرنەگرت، بەڵام دوای دەستلەکارکێشانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێم، ئەو دەسەڵاتانە درایەوە بە ئەنجومەنی وەزیران. 



PM:02:38:06/11/2017