رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشکرایدەکات لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان بژارده‌ی تریان له‌به‌رده‌ستدایه و رایدەگەیەنێت "بارزانی له‌م شكسته‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره".
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كه رۆژی چوارشه‌ممه کاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر پێشكه‌ش دەکرێت، باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئەگەرەکان و بژاردە سیاسیەکانی بەردەم گۆڕان دەکات.
لە بەشێکی کورتی گفتوگۆکەدا کە وەک ڕیکلامێکە بۆ بەرنامەکە عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌ڵێت "ئه‌م بارودۆخه‌ی كه هاته پێشه‌وه كاك مه‌سعود لێی به‌رپرسیاره به‌تایبه‌ت كه خۆی به‌رپرسی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌رپرسی دیپلۆماتیه‌ت بووه و دەبێت بەرپرسیارێتی سه‌ره‌كی ئه‌و شكسته هەڵبگرێت".
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لە گرتە ڤیدیۆییە کورتەدا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پارتی و یه‌كێتی ئه‌م شكسته‌یان هێناوه به‌سه‌ر هه‌رێمدا له ئەنجامی ئه‌و 25 ساڵ حوكمڕانییه‌ی كه كردیان ئه‌و حزبانه‌شی كه له‌گه‌ڵیان بوون و ئه‌نجومه‌نیشیان دروست كرد به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ریفراندۆمه‌وه له‌م شكسته به‌رپرسن".
هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین و ئه‌و حوكمڕانییه وانه‌برێت به‌ڕێوه، بژارده‌كانی ترمان له‌به‌رده‌ستدایه و رێگه‌ی تر ده‌گرینه به‌ر".
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌ی ئێستا به‌م وه‌زعه و به‌م حاڵه‌وه بچێته گفتوگۆشه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌چاوێكی شكاو و شكسته‌وه سه‌یریان ده‌كه‌ن و گوێ له داخوازییه‌كانیان ناگرن".
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپاتیكرده‌وه كه ئەوان له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و چین و توێژه‌كاندان و دەڵێت "هه‌ڵوێسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستێكی واقیعیانه‌یه و ئه‌و به‌یانانه‌ی كه ده‌ریان ده‌كات هه‌موو به به‌رنامه‌یه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی شه‌ڕی ناوخۆ بووین و دژیشین، دژی دوو ئیداره‌یین و دژی دوو هه‌رێمین و دژی قانوونی موحافه‌زاتین".