وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ناتوانێ به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات و "وه‌ك چۆن بارزانی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه".
د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان و هاوکات وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ک له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له حوكمڕانیكردنی هه‌رێم شكستیان هێناوه و گه‌له‌كه‌مانیان توشی كاره‌ساتێكی گه‌وره كردووه و به‌شێكی زۆری ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان به‌فیڕۆدا".
هەڕوەها دەڵێت "وه‌ك چۆن كاك مه‌سعود ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئاواش ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌و حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی كاتی پێكبهێنرێت".
لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە كه "ئه‌ركی ئه‌و حكومه‌ته‌ش ئاماده‌كاری ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ پاراستنی ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور".
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ناتوانێ به گفتوگۆ له گه‌ڵ به‌غدا به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، چونكه ئه‌مان دۆڕاو و شكستخواردون و ئاماده‌ن له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌موو ته‌نازولێك بۆ به‌غدا بكه‌ن".
ئه‌م لێدوانه‌ی د. شۆڕش حاجی دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر رایگەیاند كه "ئەگەر رێژەی 17%ی بودجەی ساڵی داهاتووی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکرێت و تەواوی مووچەی هەرێم بە پێی سیستمی بایۆمەتری بدرێت، ئامادەن نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکەن و گفتوگۆ لەوبارەیەوە بکەن".
لەبارەی بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە ڕایگەیاند "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكی كاریگه‌ری ناو پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمە، پێمانخۆشه وه‌زیره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت‌و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه".