جارێکی تر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر کورد کۆدەبێتەوە

کۆتایی ئەم مانگە جارێکی تر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ناکۆکیەکان و بارگرژی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییە رۆژنامەوانییانەی لە میدیا رۆژئاواییەکان بڵاوکراوەتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کە هەر ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بەشدار دەبن، راپۆرتی تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر بارگرژی و پێکدادانی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، هەروەها لەسەر ژیانی هاوڵاتیان لەناوچە جێناکۆکەکان و ژیانی ئاوارەکان دەخوێنرێتەوە کە لەلایەن دەزگا نێو دەوڵەتییەکانەوە ئامادە کراوە.

لەسەرەتای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و دواتر بارگرژی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، تا ئێستا سێجار لە ئەنجومەنی ئاسایش گفتوگۆ لەسەر ئەو ناکۆکیانە کراوە.




AM:09:32:07/11/2017