فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دووچاری ئینشقاق دەبێت و فراکسیۆنێکی نوێی لێ جیادەبێتەوە.
بەگوێرەی بانگھێشتنامەیەک کە ئاراستەی بهشێك له میدیا و ڕۆژنامهنوسان کراوە، بڕیاروایە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەتەلاری پەرلەمان، ئەمڕۆ ئاری ھەرسین پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازبکات و تێیدا فراکسیۆنێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.
لەکۆبونەوەی پێشتری پەرلەماندا بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم، ئاری ھەرسین ڕایگەیاند، "فراکسیۆنەکەی نەتەوەیی دەبێت و بەکراوەیی دەیھێڵێتەوە، ھەر ئەندامێکی پەرلەمانیش لەگەڵ پەیڕەو پڕۆگرامی ئەوان یەکبگرێتەوە پێشوازیی لێدەکەن".