وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی پارتیدا نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکاندا و چاوەڕێی دیاریکردنی سەرکردایەتیەکی نوێ دەکەن بۆ یەکێتی تا گفتوگۆ لەگەڵیاندا دەست پێبکەن.
ماڵپەری فەرمی پارتی لە زاری مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتییەوە ڕایگەیاندوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی ئەو حزبەدا گفتوگۆ لەسەر ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆم کراوە، هەروەها بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و یه‌كگرتوویی كردووه‌ته‌وه.
وتوشیەتی "هەر لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، نێچیرڤان بارزانی، جێگیری سه‌رۆكی پارتی، ڕاسپێدراوە بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایەنە کوردستانییەکان کە به ته‌نگ كێشه‌كانه‌وه بوون و ئامانجیان ئەوەیە کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
وتەبێژی پارتی جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاریی حكومه‌ت و داموده‌زگاكان ناكرێت و بارودۆخی سیاسی و ئابووریی كوردستان ئه‌وه ناخوازێت، بەڵکو هەوڵی بەهێزکردنی دامەرزاوەکانی هەرێم دەدەن.
ئەوەشی وتووە کە حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه درز بخاته ناو ڕیزی كوردەوە و ههوڵهكەیشی ئه‌وه‌یه ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانی كورد، نه‌هێڵێت.
مەحمود محەمەد دەشڵێت ''ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات، پلانی پێشتره و هاوكارییش كراون بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه له كاتێكدایه كه خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا ڕای خۆی ده‌ربڕیوه. ئێمه ده‌بی به‌رگه‌ی ئه‌و پلانه بگرین و به‌یه‌كه‌وه ده‌رچه‌كانی ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه به‌رفراوانتر بكه‌ین.''
لەبارەی دۆخی بژێوی هاوڵاتیانیشەوە وتەبێژی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، جه‌خت له باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له داهاتوودا تووشی گرفتی زیاتر نه‌بن، كراوه‌ته‌وه".
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش وتەبێژی پارتی وتی "ئێمه چاوه‌ڕێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانین، ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و نازانین كه‌سانی نوێ كێن؟ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، هه‌ركات ئه‌و كه‌سانه دیاری كران، ئێمه‌ش هه‌وڵی خۆمان بۆ گفتوگۆ ده‌ده‌ین.''