سەرۆک وەزیرانی عێراق پێدانی رێژه‌ی (17%)ی بودجەی هەرێم ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بودجه‌ی پێده‌درێت و له‌مه‌ودواش دادپه‌روه‌ری ره‌چاو ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ 7ی تشرینی دووه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكی هه‌رێم كه له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018 به (12.67%) دیاریكراوه، زیاد ناكه‌ین".
دەشڵێت "ئه‌و بڕه‌یه‌ی دیاریكراوه، به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌رێمه‌و ساڵانی رابردووش به‌نایاسایی رێژه‌ی (17%)ی بودجه بۆ هه‌رێم دیاریكرابوو".
عه‌بادی دووپاتی ره‌چاوكردنی بنه‌مای دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی بودجه به‌سه‌ر پارێزگاكانی عیراق دەکاتەوە وتی "هه‌ر پارێزگایه‌ك، به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی دانیشتوان، بودجه‌ی بۆ دیاری بكرێت و ئاماده‌ش نیم له‌و باره‌یه‌وه دڵی هه‌ندێ سیاسی و به‌رپرس له‌سه‌ر حسابی هاوڵاتیان رازی بكه‌م".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە كه هه‌مان ئه‌و بنه‌مایه‌ی بۆ دیاریكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك ره‌چاوده‌كرێت، بۆ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیش راسته، ڕایگەیاند "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ده‌بێ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه هاوسه‌نگ بێت".