دواین زانیاری لەبارەی شوێنی ئێستای نەجمەدین کەریمەوە

نەجمەدین کەریم رەتیدەکاتەوە کوردستانی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەجێهێشتبێت و رایگەیاند "لە هەولێرم و کوردستانم بەجێ نەهێشتووە".


نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک بە "رووداو"ی راگەیاندوه‌ "ئێستا لە پارێزگای هەولێرم و گەشتی ئەمریکام نەکردووە".

نەجمەدین کەریم وتیشی "ئاساییە کە بچمە ئەمریکا و بێمەوە وەک هەموو جارەکانی پێشوو، بەڵام ئیستا لە هەولێرم و کوردستانم بەجێ نەهێشتووە".

لەدوای 16ی ئۆکتۆبەر کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق کەرکووکیان کۆنترۆڵکرد، نەجمەدین کەریم کەرکوکی بەجێهێشت و لە هەولێر نیشتەجێیە.

پێشتریش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی وتبووی "ئێستا پلانی ئەوەم نییە بگەڕێمەوە بۆ کەرکووک، ئەگەر بگەڕێمەوە ژیانم دەکەوێتە مەترسییەوە".



PM:09:19:07/11/2017