ئەڵمانیا هێزەكانی بۆ مەشقپێكردنی پێشمەرگە دەهێڵێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کشانەوەی هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی لە عیراق به ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌زانێت و پێی وایه ئه‌و كاره مەترسی هه‌ڵگیرسانی جەنگێکی ناوخۆ له عیراق زیاتر دەکات.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه كه زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووه ئەرکە سەربازییەکانی به‌رلین بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە درێژ بکاتەوە، داواشی له به‌شداربوانی حكومه‌تی داهاتووی ئه‌ڵمانیا كردووه دژایه‌یی درێژکردنەوەی ئەرکی سەربازیی ئەڵمانیا لە عیراق نەکەن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وتشی: تا چالاكیی وڵاتان له عیراق زیاتر بێت، هه‌لی خراپتربونی بارودۆخی عیراق كه‌متر ده‌بێته‌وه، وتیشی کشانەوە هەڵەیە و وەک ئەوە وایە " ڕازی ببین به‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له عیراق هه‌ڵگیرسێت."
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم لە 25ی ئەیلولی 2017، ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکە سەربازییەکانی لە عیراق راگرێت، ئه‌ڵمانیا نزیکەی 150 سەربازی لە عیراق بۆ مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە هەبوو.
AM:09:50:08/11/2017