یەکێتی: سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان گەڕاونەتەوە کەرکوک

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت" هەموو لایەنەکان گەڕاونەتەوە نێو شاری کەرکوک،تەنها پارتی نەبێت".

ئاسۆ مەمەند بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە میدیاکانی حیزبەکەیانی راگەیاندووە" جگە لە پارتی سەرجەم پارتە كوردستانییەكان گەڕاونەتەوە بۆ كەركوك و ئەوەش دڵنیایی زیاتر دەداتە دانیشتووانی شارەكە".

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە هەوڵەكان بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك بەردەوامە.

لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: ھەوڵەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی ئەمنیی کەرکوك و كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بەردەوامە كە شارەكەیان بەجێهێشتووەو، ئەو رەوشە نالەبارە بەردەوام نابێت و تێدەپەڕێت".




PM:11:02:08/11/2017