" پارتی بڕیاری بەرگریکردن دەدات "

لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی کە بەسەرپەرشتی بارزانی بەڕێوەچوو بڕیاردراوە ئەگەر هێزە عێراقییەکان هێرشبکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی حکومەتی هەرێم، ئەوا پارتی بەرگری دەکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی کە رۆژی ٧ ی تشرینی دووەم لە پیرمام سازکرا بە سپی راگەیاند کە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە سیاسەتی پارتی لەم قۆناغەدا جەختکردنەوە بێت لەسەر ئاشتی لەگەڵ حکومەتی بەغدا، بەلآم ئەگەر هێزە عێراقییەکان هێرشبکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەلآتی حکومەتی هەرێم، ئەوا ‌هێزەکانی پارتی بەرگری دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پارتی بڕیاریداوە ئەگەر بتوانێت لەم ئاستەدا هێزە عێراقییەکان رابگرێت، وەک لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر کراوە" پارتی ئامادە نییە لەوە زیاتر زەوی بدۆڕێنێت و بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی بەغدا".

رۆژی ٧ ی تشرینی دووەم سەرکردایەتی پارتی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ٢٥ ئەیلولدا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سازکردو دوای کۆبوونەوەکە راگەیاندنێکی بلآوکردەوە، لەو راگەیاندنەدا هیچ ئاماژەیەک بۆ سیاسەتێکی هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی ریفراندۆم و سووربوونی ئەو حیزبە لەسەر ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە، ئاماژەی بۆ نەکراوە. ‌ 



PM:01:18:09/11/2017