دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخێکی نوێی تۆمار کرد

ئێوارە لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا سەرلەنوێ دۆلار نرخێکی نوێی تۆمار کردو بەپێچەوانەی نرخی نیوەرۆوە، نرخەکەی هاوشێوەی بەیانی لێهاتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە سپی راگەیاند" لەکاتی داخستنی بازاڕدا سەرلەنوێ نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو، هاوشێوەی بەیان نزمبوەوە".

ناوبراو وتیشی " ئێوارە لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزی و هەر ١٠٠ $ دۆلار نرخەکەی گەیشتە ١٢٦ هەزارو ١٠٠ دینار، وەک نرخی بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا، بەلآم نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠$ دۆلار بەرزبوەوە بۆ ١٢٦ هەزارو ٣٠٠ دینار".

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦هەزارو ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧هەزار و ٦٠٠ دینار.


نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:


- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٢ هەزارو ١٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٠هەزار ٧٥٠ دینار.



PM:04:35:09/11/2017