سەرۆکی فەرەنسا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت " له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، دان به ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورددا بنرێت".
لەو نامەیەدا کە ئەمڕۆ ٩ ی تشرینی دووەم لە رێگای دۆمەنیک ماس، کونسوڵی گشتیی فەڕەنساوە گەیەنراوەتە نێچیرڤان بارزانی تیایدا هاتووە" وڵاته‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵی داوه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، دان به ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورددا بنرێت".
ماكرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە نامەکەدا نووسیویه‌تی " له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بۆ گره‌نتیی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، هیوادارم به شێوه‌یه‌كی پته‌و له پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌تان به‌رده‌وام بین، چونكه ئه‌م سه‌قامگیرییه بۆ عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، فاكته‌رێكی گرنگه".
ماکرۆن ده‌ستخۆشی لەو گفتوگۆ مه‌یدانییانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراقی فیدراڵ ده‌كات کە بۆته هۆی ڕێگری‌کردن لە گرژیی سەربازی، بەردەوامیی گفتوگۆكانیش لە ڕووی سیاسییەوە به پێویست ده‌زانێت بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکان بدۆزرێتەوە و ده‌ڵێت: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی ٢٨ی ئۆکتۆبەر ئه‌وه‌م به به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش گوتووه کە دەستپێکردنەوەی دیالۆگ بە پشتیوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هه‌میشه‌یی لە عێراق بۆ هەموو عێراقیەکان".
فەرەنسا و گەلی کورد پەیوەندیەکی لە مێژینە لەنێوانیاندا هەیەو هەمیشە ئەو پەیوەندییە جۆرە جیاوازییەکی لەگەڵ پەیوەندی کورد‌و ولآتە گەورەکانی تردا هەبووە.