لە ناو کەرکوک هێرشدەکرێتە سەر هێزە عێراقییەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ ٩ ی تشرینی دووەم لەناو شاری کەرکوک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبیلێکی سەربازی جۆری هەمەری هێزە عێراقییەکان.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار لە شاری کەرکوکەوە بە سپی راگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی تێپەڕبوونی چەند ئۆتۆمبیلێکی سەربازی بە گەڕەکی شۆریجەدا، بە چەکی ئار بی جی هێرشکراوەتە سەر هەمەرێکی هێزە عێراقییەکان و بەدوایدا تەقە دەستپێکردووە".

پاش ماوەیەک هێزێکی سەربازی تر دەگەنە ناوچەکەو گەمارۆی شوێنێ هێرشەکە دەدەن.

تا ئێستا زەرەری هێزە عێراقییەکان نەزانراوەو، پێناسی ئەو لایەنەش نەزانراوە کە هێرشەکەی ئەنجامداوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە زرۆێک لە حیزبە کوردستانییەکان لە دوێنێوە بارەگاکانیان گەڕاندۆتەوە بۆ ناو کەرکوک. 



PM:07:16:09/11/2017