کات و شوێنی چلەی مام جەلال دیاری کرا

سبەینێ هەینی ١٠ تشرینی دووەم چلەی ماتەمی تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق لە ئارامگاکەی لە دەباشان لە باکوری شاری سلێمانی بەڕێوەدەچیت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە " كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی سبەینێ هەینی 10ی تشرینی دووەمی 2017، لەئارامگەی سەرۆك مام جەلال لەدەباشان، ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی بەڕێوەدەچێت".

رۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2017، مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتەمەنی 84 ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایكبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ كۆتایی بە پۆستەكەی هات.



PM:08:18:09/11/2017