" عەبادی رەزامەندی پێشانداوە بەمەرج لەگەڵ وەفدی کوردی کۆبێتەوە "

سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی پێشانداوە پێشوازی لە وەفدی کوردی بکات، بەلآم بەو مەرجەی وەفدی کوردی نوێنەرایەتی هەموو لایەنەکانی تێدابێت. 

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی پێشانداوە پێشوازی لە وەفدی کوردی بکات بۆ سەرجەم کێشەکانی نێوانیان، بەلآم بەو مەرجەی وەفدەکە نوێنەرایەتی هەموو لایەنە کوردستانیەکانی تێدابێت ".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو ئاماژانەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران بۆ پێشوازی لە وەفدی کوردی، بە‌هێزە سیاسیەکان و حکومەتی هەرێمیش گەیشتووە، هەربۆیە نێچیرڤان بارزانی هەوڵ دەدات گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش راکێشێت بۆ نێو ئەو وەفدەی کە دەیانەوێت بینێرن بۆ بەغدا بۆ دانوستان.

سەبارەت هەڵوێستی عەبادی لەمەڕ هەڵوەشانەوەی ریفراندۆم، ئەو سەرچاوەیەی سپی زانیاری لەسەر ئەو پرسە نەبوو، هەر هێندە نەبێت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەژێر فشارێکی زۆری ئەمەریکا و ئەوروپاو کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە.
   



PM:07:46:11/11/2017