دوای ماوەیەکی زۆر لە یەک دابڕان، بڕیارە سبەی یەک شەممە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.
دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بڕیارە سبەی یەک شەممە ١٢ ی تشرینی دووەم حكومەتی هەرێم و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆببنەوە لەسەر پرسی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا قسە دەكەین".
ناوبراو لەو لێدوانە رۆژنامەوانیەدا باس لەوە دەکات لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر باسی بۆچوون و هەڵوێستی فراكسیۆنەكان دەكرێت دەربارەی چوون بۆ بەغدا و ئەو دەستپێشخەریانەی هەن سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پرسی گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان د. یوسف محەمەد لەنێوان پارتی و گۆڕاندا یەکلایی نەکراوەتەوە.