فراکسیۆنی پارتی دوابڕیار دەدات

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرچەندە داوایان لێکراوە بگه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا فراكسیۆنه‌كه‌ بڕیاری نه‌داوه‌.


عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگەیاند "پێش چه‌ند رۆژێك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوه‌ و داوایكردوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌شداری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بکەن".

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ده‌ڵێت "ئێمه‌ جارێ هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه‌ و دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ین، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا هه‌ڵوێستی خۆمان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌".

جگه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌شداری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ن و له‌ئێستاشدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی دانیشتنه‌كانی كردوه‌.



PM:04:33:12/11/2017