بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕێنمایی دەداتە هاوڵاتیان و داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە ترس و دڵەڕاوکێی توند بەدوربگرن و زانیاری تەنها لە کەسانی پسپۆڕ وەربگرن.
میران محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "پێویستە ڕەچاوی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی بکەن و خۆبەدوربگرن لە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی ھەواڵ و زانیاری نائومێدبەخش".
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، پێویستە چاودێری زیاتری بارودۆخی تەندروستی کەسانی بەتەمەن و دووچاربوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم نەخۆشخانەکان لە ئامادەباشی تەواودان.
داواشیکردووە، منداڵ لە ترس و دڵەڕاوکێ بەدووربگیرێت و باسوخواسی بوومەلەرزەیان بۆ نەکەن.
کاتژمێر ٩:١٨ خولەکی شەوی ڕابردوو و بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە.
دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، گوڕی ئەو بومەلەرزەیەی کە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە ٧.٢ پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر