به‌هۆی پشووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆوه كه بڕیاره موچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت دابه‌ش بكرێت، ئەگەری گۆڕانکاری لە خشتەی مووچەدا هەیە و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "موچه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێكه‌وه ده‌درێت".
حه‌سه‌ن ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە "دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وامی ده‌بێت و دواناكه‌وێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان كراوه‌ته پشوو به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ناویان هاتووه بۆ وه‌رگرتنی موچه له‌ئه‌مڕۆدا، چه‌كی پاره‌یان وه‌رگرتووه و ده‌توانن سه‌ردانی بانك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان".
وتیشی"ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش موچه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرت به‌هۆی پشوه‌كه‌وه، سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه واده‌ی وه‌رگرتنی موچه‌كه‌یان ده‌كاته رۆژی سێ شه‌ممه وه‌ریده‌گرن، گۆڕانكارییه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه موچه‌ی هه‌ردوو رۆژه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌ده‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نابێت".
به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه‌پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ موچه‌ی مانگی ئابی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی گواستنه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی سێشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.